الأربعاء، 25 أكتوبر 2017
پێشمەرگە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی تێکشکاند
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی تێکشکاند و فەرماندەیەکی پێشمەرگە شکستهێنانی هێرشەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26/10/2017ی میلیشیاکانی ڕاگەیاند.
لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی پێشمەرگە بۆ هێرشەکەی ئەمڕۆی میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسداران، حزبوڵا و هێزەکانی عێراق) لە نزیک زومار، زیانێکی زۆر بەر حەشدی شەعبی کەوتووە و پێشمەرگە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حەشدی شەعبی لەگەڵ 3 هەمەری جۆری (هامڤی) و 2 تانک و باجەری میلیشیاکانی تێکشکاندووە.
هەر لەمبارەیەوە حەمید ئەفەندی، فەرماندەی میحوەری باشیک بۆ (باسنیوز) گوتی: "ئەمڕۆش حەشدی شەعبی لە ھێرشکردنە سەر پێشمەرگە شکستیان ھێنا و ھێرشەکە بۆ ئەوە بووە کە خۆیان لە سنوورەکان و ھێڵی سەرەکیی سەربازی و ھاتوچۆی ناوچەکە نزیک بکەنەوە، بەڵام ھێرشەکەیان تێکشکێنراوە و دەبابە و ھەمەر و ئۆتۆمبێلی درعیان تێکشکێندراوە".
ئەو فەرماندە باڵایەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوە کرد کە لەوە دەچێت حکوومەتی عێراق گوێ بە داواکارییەکانی ئەمریکا بۆ وەستاندنی دەست بەجێی شەڕ نەدا و بیەوێت شەڕ ڕووبدات، بۆیە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، بەپەلە بێتە دەنگ.
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)