كۆمپانیای لینۆڤۆ به‌رهه‌مێكی نوێی ئاشكرا كرد، كه كۆمپیوته‌رێكی ته‌واوه له‌ئامێرێكی زۆر بچوكدا كه هاوشێوه‌ی فلاش میمۆریه به‌ناوی
( ideacentre Stick 300).
لینۆڤۆ دوای گه‌وره كۆمپانیاكانی گوگڵ‌و ئینتێل به‌رهه‌مێكی هاوشێوه‌ی ده‌ركرد.
نرخی ئه‌و به‌رهه‌مه ته‌نها (١٢٩) دۆلاره، كه له‌ئێستادا له‌زۆربه‌ی وێبسایته‌كانی كڕین‌و فرۆشتن بونی هه‌یه، ئه‌و ئامێره له‌ڕوی قه‌باره‌و هه‌م وه‌كو USB یه‌ك خاوه‌نی وزه‌یه‌كی زۆره.
به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ئامێره‌كه له‌گه‌ڵ پۆرتی HDMI ده‌به‌سترێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ئامێره ماوس‌و كیبۆرد به‌خۆیه‌وه ده‌به‌سترێت له‌ڕێگه‌ی Wifi، ئه‌و ئامێره خاوه‌نی دوو گێگا ڕامه، پڕۆسێسه‌رێكی به‌هێزی Intel Atom Z3735F هه‌یه‌و هه‌ڵگری (٣٢) گێگا داتایه‌و توانای هه‌ڵگرتنی MicroSD هه‌یه، كار به‌سیستمی كارپێكردنی Windows 8.1 ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌پده‌یتی بێ به‌رامبه‌ر بۆ وه‌شانیWindoes 10، كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی‌و دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانیه‌وه، له‌كۆتایدا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ڤێرژنی نوێی ویندۆسی واته ویندۆسی (١٠)ی بڵاوكرده‌وه.