بیرمه‌ندو فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانیا (ئیمانوێل كانت) له(22ی نیسانی ١٧٢٤) له(ستالینگراد) له‌باكوری ڕوسیا له‌دایكبوه، به‌ناوبانگترین بیرمه‌ندی سه‌رده‌می رۆشنگه‌ریی بوه، بڕیاریداوه ژیانی ته‌رخان بكات به‌زانستی ڕزگاری مرۆڤ و له‌ڕێگه‌ی مه‌عریفه‌یه‌كدا تێبكۆشێت كه مرۆڤایه‌تی له‌پێنه‌گه‌یشتوویی ڕزگار بكات.
كانت له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاینیدا گه‌وره بووه و باوه‌ڕی ئایینی و پارێزگار بوونی بنه‌ماڵه شوێنێكی گرنگی له‌سه‌ر فكر‌و فه‌لسه‌فی ئه‌و داناوه، سه‌رده‌می منداڵی و لاوی به چه‌رمه‌سه‌ری بردۆته سه‌ر، به‌ڵام توانیوێتی ئه‌و ئاسته‌نگانه بكا به‌هێزێكی بزوێنه‌ری له‌ڕاده‌به‌ده‌ری پۆزه‌تیڤ، نه‌وه‌ك ڕۆحی گرژی و تۆڵه و نائومێدی، به‌ڵكو وانه‌ی ڕزگاری‌و جوڵانه‌وه‌و پێگه‌یشتنی فكری لێوه فێر بێ، هه‌ر ئه‌و تێكۆشانه به‌ربڵاو ڕزگاركه‌ره به‌توندی ناو و ژیانی كانتی به سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ریه‌وه گرێدا.
كانت دایك و باوكی وه‌ك نموونه‌ی خاوێنی و پارێزگاری دێنێته‌وه بیر و له‌باره‌ی دایكیه‌وه نوسیوێتی(قه‌ت دایكم له‌بیر ناكه‌م) ئه‌و بوو كه یه‌كه‌م تۆوی چاكه‌ی له‌مندا چاند‌و په‌روه‌ده‌ی كرد، ئه‌و دڵی منی به‌ڕوی سروشتدا كرده‌وه، هزرمی له‌خه‌و ڕاپه‌ڕاند‌و فراوانی كرد، ڕاهێنانه‌كانی له‌ژیانمدا هه‌رده‌م شوێنی شایان‌و به‌رده‌وامی بووه.
كانت بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕاوانه به‌شداری ژیانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بكات و دور له‌هه‌راوهوریای ده‌ره‌وه ژیانی برده سه‌ر، خولیای سه‌ره‌كی كانت جیهانی بیركردنه‌وه‌و ماریفه‌ت و ڕامان بوو.
كانت وه‌ك زۆربه‌ی بیرمه‌ندان و ئیلیته‌كانی هاوسه‌رده‌می كه ژیانیان له‌ڕێی وانه‌گوتنه‌وه‌ی تایبه‌تیه‌وه بردۆته سه‌ر، چه‌ند ساڵێك مامۆستای تایبه‌تی بوو، دوای ئه‌وه بووه به مامۆستای (فه‌لسه‌فه)ی زانكۆ‌و هه‌ر به‌و بۆنه‌وه له‌و یه‌كه‌م بیرمه‌ندانه‌یه كه پێیان ده‌ڵێن، (فه‌یله‌سووفی لێهاتوو).
كاره‌كانی كانت وه‌ك فه‌یله‌سووف و هه‌روه‌ها پسپۆڕی بواری فه‌لسه‌فه (فه‌لسه‌فه‌زان) ڕایكێشایه قوڵایی مێژوی فه‌لسه‌فه‌و زره‌وه‌و ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ڕه‌خساند كه نه ته‌نیا به‌نیسبه‌ت به‌رهه‌می فه‌یله‌سووفانی سه‌رده‌مانی كۆن، به‌ڵكوو ده‌رهه‌ق هزرڤانانی سه‌رده‌می خۆیشی له‌وانه(دیكارت و سپینۆزا و لاك و هابز و ڕۆسۆ و هیوم) مه‌عریفه‌و شرۆڤه‌ی سیستماتیك په‌یدا بكات، شیكاری و شرۆڤه‌ی به‌رهه‌می هاوسه‌رده‌مانی ده‌رفه‌تێكی به‌كانتدا كه ئاكامی گرنگترین هه‌ڵوێسته‌كانیان كامڵ بكات و هه‌ندێك له‌لایه‌نه چه‌وته‌كانیشیان به وردی پوچه‌ڵ بكاته‌وه.
له‌دوای (كانت)ه‌وه، چۆنیه‌تی ژیانی مرۆڤ ئاڵ‌و گۆڕی به‌سه‌ردا هات، كه تێدا مرۆڤ ته‌نیا دیلی هێزه نامۆ و مێتا فیزیكه‌كان یاخود جه‌بری مێژویی‌و دیترمینیزم نیه، به‌ڵكو له‌ناله‌بارترین دۆخیشدا، ده‌توانێت شوێنی گرنگ دا‌نێت له‌سه‌ر شێوازی ژیانی.
كانت تێكڕای به‌رهه‌مه‌كانی له(25) ساڵی كۆتایی ته‌مه‌نی نووسی، گرنگترین به‌رهه‌می (هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاوه‌زی ڕووت)ه. كانت له‌ته‌مه‌نی (64)ساڵیش‌دا كتێبی(ره‌خنه‌ی ئه‌قڵی پراكتیكی) بڵاوكرده‌وه دوو ساڵ دواتر ڕه‌خنه‌ی (هێزی داوه‌ری)نووسی، هه‌موو كتێبه‌كانی سه‌رنجی بێ ئه‌ندازه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپادا وروژاند، نوسینه‌كانی كانت نه‌ك ته‌نیا فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی به‌ڵكوو زانستی ئه‌خلاق و جوانی ناسی وتیۆری زانستی برده قۆناغێكی نوێوه، به‌وپێیه ده‌كرێت گرنگی كانت له‌سێ به‌ستێندا كورت بكه‌ینه‌وه، (ئه‌خلاق و تیۆری زانستی و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی).
كانت سه‌ره‌تا تیۆری مه‌عریفه‌ی هیومی به‌ره‌و كامڵبوون برد، كه ئه‌ویش پشتی به‌و تێزه به‌ستبوو كه مرۆڤ ناتوانێ به‌ته‌واوه‌تی هه‌موو شتێك وهه‌موو یاساكانی ده‌وروبه‌ری بناسێت، كانت تیۆری (عیلله‌ت ومه‌علوولی) به‌م شێوه فۆرمووله كرد، كه پێویسته له‌نێوان (جیهانی ناوخۆ و جیهانی به‌رچاو) دا جیاوازی دابنێین، مه‌به‌ستی كانت ئه‌وه بوو كه مرۆڤ هه‌رگیز ناتوانێ تێ‌بگا له‌نێوئاخنی ده‌رونی زۆربه‌ی مه‌سه‌له‌و شته‌كان، به‌ڵام ده‌توانێت له‌ڕوانگه‌ی ده‌رك وبۆچوونی خۆیه‌وه بیانناسێته‌وه‌و تیشك بخاته سه‌ریان وشرۆڤه‌یان بكات، چونكه تێگه‌یشتوویی وماریفه‌تی مرۆڤ گه‌رچی سنوورداره، به‌ڵام خاوه‌ن هه‌ستی لێكدانه‌وه‌و جیاكردنه‌وه‌یه، كه‌وابوو مه‌عریفه به‌شێكه له‌خودی مرۆڤ و به‌شێكه له‌ئاگایی و شعووری مرۆڤ، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ماریفه‌تی مرۆڤ به‌رهه‌می ئه‌زمون كردنیشه وبه هۆی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی زاتی سه‌ر ده‌كێشێته ناو شته‌كان وبه‌دوی هۆكاری ڕووداوه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت.
كانتی فه‌یله‌سوف هه‌نگاوێكی دیكه‌یشی بۆپێشه‌وه هه‌ڵگرت و ئه‌و تیۆریه‌ی هێنایه گۆڕێ كه مرۆڤ له‌بواری ڕۆحی و ئه‌خلاقیه‌وه پێویستی به‌وه‌یه باوه‌ڕی به‌بوونی ڕۆحێكی هه‌میشه‌یی بێت، به‌ڵام باوه‌ڕ به‌بوونی خودا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵ (دیتێرمینیزم) وهاتنه خواره‌وه‌ی ڕۆڵی ئیراده‌ی ئینسان نیه به‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیدا، به‌بۆچوونی كانت مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی هه‌م سروشتیه هه‌م بیۆلۆژیكه‌و هه‌م كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی بیۆلۆژیك مرۆڤ له‌سروشته‌وه هاتووه، به‌ڵام ئه‌خلاقه‌كه‌ی پێشتر دیاری نه‌كراوه‌وهه‌ر به‌م بۆنه‌وه مرۆڤ به‌رپرسیاری ئادگار و هه‌ڵبژاردنی خۆیه‌تی.
به‌بڕوای كانت مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی دوولایه‌نه‌یه بریتی له‌له‌ش و گیان یان عه‌قڵ و هه‌ست كه كرده‌وه‌و دژكرده‌وه‌ی هه‌ر كام له‌م دووانه په‌یڕه‌وی له‌لۆژیكێكی جیاواز ده‌كات، بۆ نموونه مرۆڤ ناتوانێ به ته‌واوی بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دژكرده‌وه‌كانی هه‌ستی خۆی بدات و ناتوانێ به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها ئه‌و به‌شه‌ی سه‌ربه‌هه‌ستی مرۆڤ بخاته ژێر ڕكێفی خۆی، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی عه‌قڵگه‌را له‌كێشه‌كانی سنوری ناسینكاری عه‌قڵیدا خاوه‌نی مافی هه‌ڵبژاردن و ئیراده‌ی سه‌ربه‌ست وبڕیاردانه.
(ئیمانۆئێل كانت)ی فه‌یله‌سوف یه‌كه‌م بیرمه‌نده كه دژ به‌پله‌به‌ندی كردنی مافی ده‌نگدان به‌پێی جنسییه‌ت و ڕێژه‌ی داهات وه‌ستاوه‌و چه‌مكی (یه‌ك تاك یه‌ك ده‌نگ)ی له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌دا به به‌ڵگه سه‌لماند و بناغه‌كه‌ی دانا، قبوڵكردنی چه‌مكی (یه‌ك تاك یه‌ك ده‌نگ) نه‌ك ته‌نیا له‌لایه‌ن پاوانخوازانه‌وه، به‌ڵكوو له‌لایه‌ن ریفۆرم خوازانیشه‌وه مژارێك بوو ده‌مه‌قاڵه‌ی زۆری له‌سه‌ر بوو كه‌ده‌یان ساڵی كێشا وسه‌دان نامیلكه‌ی به لایه‌نگری ودژایه‌تی له‌سه‌ر نووسرا،
كانت له‌فورموله‌كردنی باسه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ئازادی ڕاده‌ربڕین وبیروباوه‌ڕ وئازادی چاپه‌مه‌نیشدا ڕۆڵێكی گرنگی گێڕا، داكۆكی بنچینه‌یی كانت له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه‌جۆری حكومه‌تێك كه بتوانێ ئه‌و ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆ(سیسته‌می كۆماری)ه، كانت زۆر به‌جدی پێی له‌سه‌ر كۆماری بوونی سیسته‌می سیاسی داده‌گرت، به‌جه‌وهه‌ری دیموكراسی‌و ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌ی ده‌زانێت.
كانت له‌ساڵی (1796)ه‌وه، واته هه‌شت ساڵ به‌رله‌مه‌رگی وازی له‌وانه‌گوتنه‌وه كێشایه‌وه‌و له‌ساڵی(1804)كۆچیدوایكرد.
-----------------------------------------------------------------