وه‌زیری شاره‌وانی‌و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌ڕۆژانی جه‌ژنی قورباندا هه‌ر گه‌شتیارێك كه هاتوه‌ته ناوچه‌كه، نزیكه‌ی (300) دۆلاری خه‌رجكردوه، خه‌رجی گه‌شتیارانیش له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێم له‌ماوه‌ی (10) ڕۆژدا (63) ملیۆن دۆلار بوه.
(نه‌ورۆز مه‌ولود) وه‌زیری شاره‌وانی‌و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ڕاشیگه‌یاند، گه‌شتیاران ئه‌وانه‌ی له‌سنوره‌كانه‌وه له‌ماوه‌ی (10) ڕۆژی ڕابردودا هاتونه‌ته شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نزیكه‌ی (63) ملیۆن دۆلاریان هێناوه‌ته بازاڕه‌وه، وتیشی:"هه‌رگه‌شتیارێك له‌چوار ڕۆژی جه‌ژندا نزیكه‌ی (300) دۆلاری له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێم خه‌رجكردوه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕ هه‌بوه".
وه‌زیری شاره‌وانی‌و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم، هاتن‌و به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی له‌گه‌شتیارانی بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێم گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌قامگیری باری ئه‌منی‌و ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ڕۆژانی جه‌ژن گرتبونیه‌به‌ر.
به‌گوێره‌ی دوا ئاماری هاتنی گه‌شتیاران كه ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ئاشكرایكردوه، له‌ماوه‌ی (10) ڕۆژدا به‌پشووی جه‌ژنی قوربانیشه‌وه، (211) هه‌زار گه‌شتیار هاتونه‌ته ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
----------------