
سایتی ئاوێنه بڵاویكردۆته‌وه رۆژی 1ی حوزه‌یران له شاری گراتس ـ نه‌مسا له قه‌ڵای سانكت مارتین Schloss St. Martin، كاتژمێر19:00 رێوره‌سمێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و به‌ر له‌ده‌ست پێكردنی مه‌راسیمی ئیمزاكردنیش، گفتوگۆیه‌كی كراوه له نێوان نوسه‌ر و خوێنه‌راندا ئه‌نجامده‌ده‌رێت.
بڕیاریشه هه‌ر دوو مۆسیقار (جان كارلۆس شۆنكۆرلیان) و (مورات ئایگه‌ن) به‌شداریبكه‌ن.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند سامان كه‌ریم دارتاش و سازگار ئه‌بوبه‌كرساڵح چه‌ند تابلۆیه‌ك نمایشده‌كه‌ن، كه بۆ ڕۆمانی (دواهه‌مین هه‌ناری دونیا) كێشاویانه.
(دواهه‌مین هه‌ناری دونیا) له‌لایه‌ن (ڕاوێژ غه‌فور سه‌لیم) و (ئوته كاندێرا لانگ)ه‌وه بۆ زمانی ئه‌ڵمانی وه‌رگێردراوه.
ئه‌م هه‌وڵه بۆته جێی بایه‌خی خوێنه‌رانی ئه‌ڵمانی‌و له‌میدیاكاندا گرنگی زۆری پێدراو ته‌نانه‌ت نوسه‌ران‌وخوێنه‌رانی ئه‌ڵمانی له‌رێگه‌ی چاوپێكه‌وتنیان له‌میدیاكاندا باسیان له‌وه كردووه كه چۆن نوسه‌رێكی گه‌وره‌ی وه‌ك به‌ختیار عه‌لی له‌وڵاته‌كه‌یاندا بوه و به‌خودی نوسه‌ر خۆی‌و شاكاره‌كانی ئاشنا نه‌بوون.
-----------------------------------------------------------------