زانا‌و داهێنه‌ری به‌ناوبانگ (تۆماس ئه‌دیسۆن) له(11)ی شوباتی ساڵی (1847) له‌شارۆچكه‌ی (میلان)ی سه‌ر به ویلایه‌تی (ئۆهایۆ ) له‌ئه‌مه‌ریكا له‌دایك بوه، خێزانی تۆماس له‌ساڵی (1854)دا، كۆچیانكرد بۆ ویلایه‌تی (میشیگن) له‌ئه‌مریكا بۆ باشتر كردنی باری گوزه‌رانیان هه‌وڵیاندا تۆماس بنێرنه قوتابخانه، به‌ڵام ته‌نها بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له‌قوتابخانه مایه‌وه، له‌به‌ر بونی كێشه‌یه‌ك له‌گوێیدا واته (گرانی گوێ )و سه‌رزه‌نشت كردنی له‌لایه‌ن مامۆستاكانیه‌وه به‌وه‌ی كه‌تۆماس فێری هیچ نابێت‌و مێشكی پوته، دایكی تۆماس (نانسی ئه‌دیسۆن) بڕیاریدا كه تۆماس لای خۆی فێری خوێندن و خوێندنه‌وه بكات.
پرۆژه‌كانی تۆماس:
یه‌كه‌مین پرۆژه‌ی تۆماس له‌منداڵیدا بریتیبو له‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌مو كتێبه‌كان، باوكیشی له‌بری خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر كتێبێك (25) سه‌نتی ئه‌دا به تۆماس، پرۆژه‌ی دوه‌می تۆماس خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی چیرۆك نوسی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی (ڤیكتۆر هۆگۆ) خاوه‌نی ڕۆمانی(بێ نه‌وایان) بوو، هه‌تا وای لێ هاتبو هاوڕێكانی به ناوی (ڤیكتۆر هۆگۆ ئه‌دیسۆنه‌وه) بانگیان ده‌كرد.
تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌دیسۆن :
تۆماس له‌ژێر زه‌مینی خانوه‌كه‌یاندا شه‌وانه تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌دا‌و هه‌ڵده‌ستا به خه‌رجكردنی پاره‌یه‌كی زۆر له‌پێناو كڕینی ماده كیمیایه‌كان‌و كتێب ده‌رباره‌ی ماده‌كانی سروشت‌و هۆكاری كارلێك كردنیان، یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌دیسۆن له‌سه‌ر هاوڕێیه‌كی بو به‌ناوی (مایكڵ)، تۆماس هه‌مو له‌شی (مایكڵ)ی كردبوو به‌ماده كیمیایه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كێشی كه‌م ببێته‌وه‌و بتوانێت بفڕێت، به‌ڵام هه‌مو ئه‌نجامه‌كان به پێچه‌وانه‌وه ڕویاندا و(مایكڵ) هه‌ستی به‌ئازارێكی زۆر له‌هه‌ناویدا كرد، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر (مایكل) له‌مه‌رگێكی ڕاسته‌قینه ڕزگاری بوو، پاشان باوكی تۆماس فه‌رمانی چۆڵكردنی تاقیگه‌كه‌یدا، به‌ڵام تۆماس پاش پاڕانه‌وه‌و تكاكردن له‌باوكی به‌چۆڵنه‌كردنی تاقیگه‌كه‌ی، باوكی تۆماس سزاكه‌ی له‌سه‌ر كه‌مكرده‌وه به‌وه‌ی به‌هیچ جۆرێك تاقیكردنه‌وه‌كانی له‌سه‌ر هاوڕێكانی ئه‌نجام نه‌دات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر شوشه‌ی ماده‌كیمیایه‌كان بنوسێت (ژه‌هر) بۆئه‌وی هیچ كه‌سێك ده‌ستكاری شوشه‌كان نه‌كات.
داهێنانی یه‌كه‌می تۆماس :
له‌ساڵی (1862) تۆماس منداڵێكی له‌ڕوداوی شه‌مه‌ندۆفێر ڕزگار كرد، به‌ڵام باوكی منداڵه‌كه هیچ پاره‌یه‌كی پێ نه‌بو له‌وكاته‌دا وه‌كو پاداشت بیدا به تۆماس، بۆیه هه‌ستا به‌دامه‌زراندنی له‌نوسینگه‌كه‌ی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی تۆماس فێری بروسك ناردن بكات له‌سه‌ر ئامێری ته‌له‌گراف، پاشان تۆماس یه‌كه‌م ئامێری ته‌له‌گرافی ئۆتۆماتیكی دروستكرد كه‌پێویستی به‌كه‌سی به‌رامبه‌ر نه‌بو نامه‌كان وه‌ربگرێت، به‌ڵكو خۆی هه‌ڵده‌ستا به‌وكاره، پاشان له‌ساڵی (1868) توانی یه‌كه‌م ئامێری تۆماركردنی ده‌نگ دروستبكات كه‌ویستی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌مریكادا به‌كاری بهێنێت، به‌ڵام په‌رله‌مان ڕه‌تیكرده‌وه، كه كار به‌و ئامێره بكات.
له‌ساڵی (1869)دا تۆماس ئه‌دیسۆن توانی یه‌كه‌م ئامێری تۆماركردنی نرخه‌كانی ئاڵتون له‌بازاڕه‌كانی ئه‌مریكادا دروست بكات.
تۆماس و ته‌له‌فۆن:
تۆماس هه‌میشه بیری له‌دروست كردنی ئامێرێك ده‌كرده‌وه كه بتوانێت ده‌نگ بنێرێت له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌وه، واته(ته‌له‌فۆن) پاش ئه‌وه‌ی داهێنانه‌كانی ئه‌دیسۆن وك‌و (ته‌له‌گراف)و (فۆنۆگراف) ڕێگه خۆشكه‌ربون له‌به‌رده‌م داهێنه‌ر (گراهام بێڵ) له‌دروستكردنی ته‌له‌فۆندا كه‌توانی به‌یارمه‌تی (تۆماس ئه‌دیسۆن) یه‌كه‌م ئامێری ته‌له‌فۆن له‌كاربۆن دروستبكات، كه‌ده‌نگه‌كه‌ی بگاته هه‌ر جێگه‌یه‌ك له‌دونیادا.
تۆماس‌و سینه‌ما:
تۆماس زۆر گرنگیده‌دا به‌وێنه‌وجوڵه، به‌ڵام ئه‌و پارچه شوشه‌یه‌ی له‌وێنه‌گرتندا به‌كارده‌هێندرا یارمه‌تی له‌وێنه‌گرتنی خێرا نه‌ئه‌دا، پاش ئه‌وه له‌ساڵی (1891) تۆماس هه‌ستا به‌دروستكردنی ئامێری پیشاندانی فلیم به‌ناوی (كنتۆ سكوب) پاشان هه‌ستا به دروستكردنی یه‌كه‌مین فلیم كه‌درێژی فیلمه‌كه نزیكه‌ی (15) مه‌تر ئه‌بو، به‌ڵام ته‌نها یه‌ك كه‌س ده‌یتوانی ئه‌و فیلمه ببینێت ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی بچوكه‌وه‌بوو.
پاش ئه‌وه‌ی تۆماس یه‌كه‌مین ستۆدیۆی له‌ئه‌مریكا دروستكرد كه پێك هاتبو له‌ژورێك كه بنمیچه‌كه‌ی له‌شوشه بۆ وه‌رگرتنی تیشكی خۆر به‌ڕه‌نگی ڕه‌ش ناوپۆش كرابو، چونكه ئه‌و كاته تاكه سه‌رچاوه بۆ پیشاندانی فیلم تیشكی خۆر بوو، یه‌كه‌م سینه‌ما له‌ئه‌مریكا له‌ساڵی (1894) كرایه‌وه كه میوانه‌كان ته‌نها (25)سه‌نتیان ئه‌دا بۆ بینینی پێنج كورته فلیم، له‌ڕۆژێكی ئه‌مڕۆداو له‌ساڵی (1897) تۆماس ئه‌ستۆ پاكی داهێنانی كامێرای وێنه جوڵاوه‌كانی وه‌رگرت ئه‌و ئامێره‌شی ناونابوو (كینتۆگراف)، به‌ڵام هه‌ندێك له‌شاره‌زایان بڕوایان وابوو كه (لۆمیر)ی فه‌ره‌نسی داهێنه‌ری هونه‌ری سینه‌ما بوببێت، به‌ڵام ئه‌مریكیه‌كان ده‌ڵێن، تۆماس باوكی هونه‌ری سینه‌مایه.
تۆماس‌و پاتری :
له‌ساڵی (1892) یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێل له‌ئه‌مریكا له‌لایه‌ن (هێنری فۆرد)ه‌و دروستكرا كه به به‌نزین كاریده‌كرد، پاشان تۆماس بڕیاریدا كه هاوكاری (هێنری) هاوڕێی بكات له‌بواری ئۆتۆمبێلدا‌و تاكه كێشه‌ی ئه‌وكاته له‌ئۆتۆمبێلدا پاتری بو، چونكه پاتری ئه‌و سه‌رده‌مه قه‌باره‌یه‌كی زۆرگه‌وره و كێشێكی زۆر قورسی هه‌بوو ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌میش كاریده‌كرد، بۆیه تۆماس هه‌ستا به‌دروستكردنی یه‌كه‌مین پاتری به‌قه‌باره‌یه‌كی بچوك‌و كێشێكی زۆركه‌م كه سێ ئه‌ونده‌ی پاتری یه‌كه‌مجار به‌هێزتر بوو، به‌ڵام ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی تۆماس ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی خایاند، له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆماس نزیكه‌ی (1903) پارچه كانزای تاقیكرده‌وه.
گرنگترین داهێنانه‌كانی تۆماس:
له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا تۆماس توانی ئامێرێك دروستبكات بۆ به‌رهه‌مهێنانی سوته‌مه‌نی له‌پاشماوه‌ی ڕوه‌ك، پاشان هه‌ستا به‌دروستكردنی شه‌مه‌نده‌فێری كاره‌بایی‌و چه‌رخی كاره‌بایی‌و چه‌نده‌ها ئامێر كه‌به‌كاره‌با كاریان ده‌كرد.
له‌ساڵی (1876) (چارلز براس) توانی یه‌كه‌مین گڵۆپی كاره‌بایی دروستبكات به‌ڵام ته‌نها بۆ ڕوناككردنه‌وه‌ی شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كان به‌كارده‌هێنرا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌نگێكی زۆر به‌رزی هه‌بوو هه‌تا خه‌ڵكی وایان لێهاتبوو به‌شه‌وان نه‌ده‌هاتنه ده‌ره‌وه، ئه‌وگڵۆپه ته‌نها بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی دیاریكراو كاری ده‌كرد پاشان ده‌سوتا، ئه‌وه‌ش وای له تۆماسی داهێنه‌ر كرد كه له‌ساڵی (1877)دا سه‌ردانی یه‌كه‌مین كارگه‌ی دروستكردنی داینه‌مۆ بكات بۆ وه‌رگرتنی یه‌كه‌مین نه‌خشه‌ی دروستكردنی گڵۆپی كاره‌بایی، پاشان له‌لێدوانێكدا بۆ یه‌كێك له‌ڕۆژنامه‌كان دوپاتیكرده، كه(ڕۆژێك دێت هه‌مو ماڵه‌كان ڕوناك ده‌كه‌مه‌وه‌و كارگه‌كان به ئامێری كاره‌بایی كاربكه‌ن) پاش ئه‌و لێدوانه تۆماس شه‌و و ڕۆژ له‌گه‌ڵ (50) كارمه‌ندا كاریده‌كرد بۆ به‌ده‌ست هێنانی گڵۆپی كاره‌بایی، پاش به‌كارهێنانی چه‌نده‌ها ماده و (999)تاقیكردنه‌وه له‌كۆتایدا توانی پارچه‌یه‌ك ده‌زوی كاربۆن له‌ناو تۆپێكی شوشه‌دا به‌كاربهێنێت كه‌ته‌نها بۆماوی (45) كاتژمێر كاریده‌كرد، له‌شه‌وی (30/12/1879) نزیكه‌ی سێ هه‌زار گه‌شتیار له‌هه‌مو وڵاته‌كانی جیهانه‌وه هاتن بۆبینینی ئه‌وگڵۆپه، پاش ئه‌وه تۆماس په‌ره‌ی به گڵۆپی كاره‌باییدا توانی گڵۆپێك دروست بكات كه‌بۆماوی (400) كاتژمێر كاریده‌كرد، له‌پاش ئه‌و كاره تۆماس ناوبانگێكی زۆری په‌یداكرد، هه‌ر له‌وكاته‌دا زانای فیزیا (لارسن) له‌باره‌ی تۆماسه‌وه وتی (تۆماس ڕێگه‌یه‌كی دۆزیه‌وه بۆ ڕوناككردنه‌وه‌ی هه‌مو ماڵێك)، پاش ئه‌وه‌ی تۆماس ئه‌مریكای ڕوناككرده‌وه، خه‌ڵكانی ئه‌وروپا بانگه‌شه‌ی تۆماسیان ده‌كرد‌و ده‌یانوت وه‌ره شاره‌كانمان ڕوناك بكه‌ره‌وه، پاش ئه‌وه تۆماس كۆمپانیایه‌كی دامه‌زراند به‌ناوی (كۆمپانیای ئه‌دیسۆن بۆ ڕوناك كردنه‌وه).
ئامانجی تۆماس:
ئامانجی تۆماس له‌و كۆمپانیایه ئه‌وه بوو كه یه‌ك ملیۆن گڵۆپ به‌رهه‌م بهێنێت هه‌روها ئه‌و كۆمپانیایه شوێنێكی باش بو بۆ په‌ره‌دان به توانای كارمه‌نده‌كان بۆیه چه‌نده‌ین كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگ له‌ژێرده‌ستی تۆماس په‌یدابون، یه‌كێك له‌وانه داهێنه‌ر(نیكۆلاس تیسلا)بو پاش ئه‌و تۆماس توانی یه‌كه‌مین وێستگه له‌ئه‌مه‌ریكا دروست بكات، پاشان له‌وڵاتانی (ئینگلته‌را‌و ئیتاڵیا‌و چیك‌و ئه‌ڵمانیا) وێسته‌گه‌ی دروستكرد له‌دوایدا توانی (121) وێستگه له‌ئه‌مریكادا دروست بكات.
تۆماس له‌ساڵی (1873)چوه ژیانی هاوسه‌رێتیه‌وه، به‌ڵام له‌ساڵی (1884) هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆچی دوایی كرد، پاشان له‌ساڵی (1886) چوه خوازبێنی كچی داهێنه‌ر (لویس میله‌ر) پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م بو به‌باوكی سێ منداڵ كه دومنداڵی به‌ناوی (داش) و (بیت)ه‌و لێی بوو، ناوی منداڵه‌كانیشی بریتی بوون له دو نیشانه كه له‌ئامێری ته‌له‌گرافدا به‌كارده‌هات.
تۆماس و خه‌ڵاتی نۆبڵ:
په‌یمانگای زانستی سوید بڕیاریدا كه خه‌ڵاتی نۆبڵ ببه‌خشێت به‌هه‌ردو زانا (تۆماس ئه‌دیسۆن‌و نیكۆلاس تیسلا) له بواری فیزیادا، به‌ڵام تێسلا ڕازی نه‌بو كه تۆماسی هاورێی له‌خه‌ڵاته‌كه‌دا به‌شدار بێت بۆیه خه‌ڵاته‌كه‌یان لێ سه‌ندرایه‌وه.
كۆچكردنی تۆماس ئه‌دیسۆن:
تۆماس ئه‌دیسۆن له (18/10/1931)دا كۆچی دوایی كرد، ئه‌مریكا له‌و ڕۆژه‌دا وه‌ك ڕێزلێنانێك له‌و كه‌سایه‌تیه داهێنه‌ره، سه‌رجه‌م گڵۆپه‌كانی له‌و وڵاته‌دا كوژانده‌وه، تۆماس ئه‌دیسۆن له‌ماوه‌ی (84) ساڵی ته‌مه‌نیدا (1903) داهێنانی به‌ناوه‌وه تۆماركراوه، بۆیه نازناوی (پیاوی هه‌زار)ه‌یان پێبه‌خشی‌و له‌ساڵی (1961)دا ناوی چووه ڕیزی ناودارانی ئه‌مریكاوه.
-----------------------------------------------------------------