(جۆن كینیدی) (35)مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، له‌ڕۆژی (29-5-1917)دا له‌شاری (بۆستن)ی سه‌ر به‌ویلایه‌تی (ماساچوسێتس)ی ئه‌مریكا له‌دایكبوه.
جۆن كینیدی كوڕی سه‌رمایه‌داری گه‌وره‌ی ئه‌مریكی‌و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئیرله‌ندی (فیتیز گیراڵد كینیدی)ه‌و له‌ساڵی (1940)دا خوێندنی له‌زانكۆی (هارڤارد)ی ئه‌مریكا ته‌واوكردوه، له‌ساڵی (1943)دا بۆته سه‌رباز‌و به‌شداری له‌هێزی ژێر ده‌ریایی ئه‌مریكادا كردوه، دواتر بۆته كاپتن‌و به‌شداری جه‌نگی جیهانی دووه‌می كردوه‌و مه‌دالیای ئازایه‌تی وه‌رگرتوه.
جۆن كینیدی، هه‌ر له‌منداڵییه‌وه مه‌یلی به‌لای پارتی دیموكراتخوازه‌كانی ئه‌مریكیدا هه‌بوه، له‌ته‌مه‌نی لاوێتیدا بۆته ئه‌ندامێكی چالاكی ئه‌و پارته‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكی سه‌رمایه‌دارێكی گه‌وره بوه له‌ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا ژیانێكی شاهانه‌ی هه‌بوه‌و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی ژیانی له‌وسه‌رده‌مه‌دا بۆ دابینكراوه.
له‌دوای كۆتاییهاتنی دووه‌م جه‌نگی جیهانی، جۆن كینیدی له‌نێو پارتی كۆماری ژیانی سیاسی خۆی ده‌ستپێكردو له‌ساڵی (1946)دا له‌سه‌ر ئه‌و پارته خۆی كاندید كردوه بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستده‌هێناوه، له‌ساڵی (1952)دا بوه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران‌و له‌ساڵی (1960)دا له‌سه‌ر پارتی دیموكرات خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كاندیدكردوه، له‌ساڵی (1961)دا هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بردۆته‌وه، كه ڕۆژی (20-1-1961) سوێندی یاسایی خواردوه، كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی (43) ساڵ بوه، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكای گرتۆته ده‌ست.
جۆن كینیدی له‌نێو هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكادا یه‌كه‌م سه‌رۆكی كاسۆلیكی ڕۆمایی بوه كه هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا پرۆتستانت بون، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی تا ئه‌و كاته گه‌نجترین سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوه، جۆن له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیشیدا باجی زۆری به‌سه‌ر ملیاردێر‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كاندا سه‌پاندوه، به‌وه‌ش له‌خۆی زویریكردون، هاوكات په‌ره‌ی به‌و یاسایانه‌دا كه ئازادی تاك زیاد ده‌كه‌ن‌و ڕێخۆشكه‌رن بۆ زیاتر كرانه‌وه‌ی گه‌نجان، هاوكات په‌ره‌ی به‌ئابوری ئه‌مریكاداو له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا داهاتی ساڵانه‌ی تاك به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردوه.
له‌ڕۆژی (4-10-1962)دا فڕۆكه‌یه‌كی جۆری (U2) تایبه‌ت به (CIA) وێنه‌ی موشه‌كێكی یه‌كێتی سۆڤێتی گرت، كه له‌سه‌ر خاكی كوبا كڵاوێكی ئه‌تۆمی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌و ڕووبه‌ڕووی ئه‌مریكا جێگیركراوه، ئه‌وه‌ش جۆن كینیدی خسته به‌رده‌م قورسترین بڕیار له‌مێژوی مرۆڤایه‌تیدا، ئایا بڕیاری هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و موشه‌كه‌و سه‌كۆی ئه‌تۆمی سۆڤیه‌ت له‌سه‌ر خاكی كوبا بدات یان بێده‌نگ بێت، كه بڕیاری هێرش به‌مانای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م ده‌هات به‌چه‌كی ئه‌تۆمی‌و بێده‌نگبوونیش مانای زه‌لیلی ئه‌مریكای ده‌گه‌یاند له‌به‌رامبه‌ر سۆڤیه‌ت، ڕۆژی (22-10-1962) له‌وتارێكدا كه ته‌له‌فزیۆنه‌كان ڕاسته‌وخۆ گواستیانه‌وه، سه‌رۆك كینیدی بڕیاریدا هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا ڕه‌وانه‌ی سنوری كوبا بكات‌و ڕێگری بكات له‌وه‌ی سۆڤیه‌ت پرۆژه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی كوبا ته‌واو بكات‌و هه‌ر ئه‌وكات جه‌نگی جیهانی سێیه‌م له‌ده‌ستپێكردن نزیك بویه‌وه، به‌ڵام (گۆربادشۆف) سه‌رۆكی ئه‌وكاتی سۆڤیه‌ت بڕیاری وه‌ستاندن‌و كشانه‌وه‌ی موشه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی دا‌و هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن كه سۆڤیه‌ت موشه‌كه‌كانی بكشێنێته‌وه‌و ئه‌مریكاش هێرش نه‌كاته سه‌ر كوبا.
جۆن كینیدی (35)مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی (22-11-1963) له‌شاری (دالاس) له‌ویلایه‌تی ته‌كساس له‌لایه‌ن هارڤی ئۆسلودی له‌كاتژمێر (12:30) خوله‌كی نیوه‌ڕۆ ته‌قه‌ی لێكراو تیرۆركرا، كه دواتر هارڤی كوژرایه‌وه‌و تا ئێستاش هۆكاری تیرۆركردنی جۆن كینیدی ئاشكرا نه‌كراوه.
-----------------------------------------------------------------
و: هه‌ژاربابان
سه‌رچاوه: لیستی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا – ماڵپه‌ڕی كۆشكی سپی