به‌فه‌ڕمی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه گواستنه‌وه‌ی (یاسپه‌ر سیلیسن)ی گۆڵپارێزی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندی هێنایه یانه‌كه‌یانه‌وه.
به‌شه‌لۆنه گواستنه‌وه‌ی گۆڵپارێزه 27 ساڵییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه گرێبه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه و نرخی گرێبه‌سته‌كه‌ش 13 ملیۆن یۆرۆیه،
به‌رشا ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، به‌یانی ئه‌مڕۆ دوای ئه‌نجامدانی پشكنینه پزیشكییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزه‌كه واژۆكردووه و نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ش 60 ملیۆن یۆرۆیه.
یانه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ڕۆژی هه‌ینی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی (یاسپه‌ر سیلیسن) به مێدیاكان ده‌ناسێندرێت.