له‌رووی زانستییه‌وه، بروسك – Lightning بریتییه له‌ده‌ركه‌وتنی رووناكییه‌كی له‌ناكاوو زۆر به‌هێز له‌ئاسماندا، له‌ده‌ره‌نجامی به‌رییه‌كه‌وتنی نێوان دوو بارسته هه‌ور ده‌بێ، كه یه‌كیان هه‌ڵگری بارگه‌ی موجه‌به‌و ئه‌وی دیكه‌شیان سالب‌و له‌كاتی لێكدانیاندا، بروسكاییه‌كی به‌هێزی ڕووناكی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و خێرا ون ده‌بێت.
له‌ڕاستیدا، چه‌ند تیۆرێك هه‌ن كه باس له‌هۆكاره‌كانی دروستبوونی بروسك ده‌كه‌ن، بۆ نموونه، (بیردۆزی هاندانی كاره‌بایی هێمن) كه تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی بارگاوی بوونی هه‌وره‌كانی بۆ بوارێكی نه‌زانراو ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ ڕوودانی بریتییه له‌بوونی هه‌ورێكی مه‌زن، ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی شاقووڵی گه‌ش‌و نما ده‌كه‌ن، وه‌ك (كیۆمۆڵۆنیمبۆس‌و نیبمۆستراتۆس) كه ته‌وژمی بای سه‌ركه‌وتوو تیایاندا زۆر به‌هێزه‌و واده‌كات دڵۆپه ئاوه‌كان تا ئاستێكی زۆر به‌رز بكاته‌وه، ئینجا كرداری ساردبوونه‌وه‌ی یه‌گجار زۆری ئه‌و دڵۆپانه له‌چینه به‌رزه‌كانی نێو هه‌وره‌كه‌دا ده‌ستپێده‌كات‌و پله‌ی گه‌رمیییه‌كه‌ی داده‌به‌زێت بۆ نێوان (- 10) بۆ ( -20) له‌ژێر سفری سیلیزی‌و به‌مه‌ش ده‌نكۆڵه‌كانی (ته‌رزه)یان لێ دروست ده‌بێت‌و له‌ده‌ره‌نجامی جووڵه‌ی ئه‌و ده‌نكۆڵانه له‌نێو بارسته هه‌وره‌كه‌دا، پێش ئه‌وه‌ی به‌رببنه‌وه سه‌ر ڕووی زه‌وی، جۆره بارگاویكردنێكی كاره‌بایی موجه‌بی سووك له‌نێویاندا دێته كایه‌وه‌و له‌هه‌مانكاتدا بارگه‌یه‌كی سالبی سووكیش بارده‌كرێته نێو ئه‌و ده‌نكۆڵه ته‌رزانه.
له‌میانه‌ی پڕۆسه‌ی باركردن‌و سه‌رخستنی ده‌نكۆڵه بچوكه خاوه‌ن بارستاییه كه‌مه‌كان بۆ سه‌رووی لووتكه‌ی هه‌وره‌كه‌وه، بڕێكی زیاتر‌و زیاتری ده‌نكۆڵه‌كانی هه‌ڵگری بارگه‌ی (موجه‌ب) له‌و ناوچه‌یه‌دا كه‌ڵه‌كه ده‌بێت‌و له‌به‌رامبه‌ردا ده‌نكۆڵه ته‌رزه قورستر‌و خاوه‌ن بارگه (سالب)ه‌كان له‌ناوچه‌كانی نزیك ناوه‌ڕاستی هه‌وره‌كه‌دا جێگیر ده‌بن، ئه‌و پڕۆسه‌یه واده‌كات بارگه‌ی (سالب)ی نێو هه‌وره‌كه زیاد بكات، تا ده‌گاته ئاستێك كه پڕۆسه‌ی ناسراو به(به‌به‌تاڵكردنی كاره‌بایی) ڕوبدات، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردوو بارگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز له‌نێو بارسته هه‌وره‌كه‌دا دابه‌شده‌بن‌و ئه‌وكاته به‌یه‌كه‌وه كایه‌یه‌كی موگناتیسی زۆر به‌هێز دروست ده‌كه‌ن‌و دیارده‌ی بروسكی لێ دێته ئاراوه.
جۆره‌كانی بروسك:
1 – ئه‌وانه‌ی له‌چینه نزمه‌كانی به‌رگه هه‌وادا رووده‌ده‌ن / Lower-atmospheric lightning
له هه‌وره‌وه بۆ زه‌وی Cloud-to-ground lightning
له زه‌وییه‌وه بۆ هه‌ور Ground-to-cloud lightning
بروسكی ده‌نكۆڵه‌یی Bead lightning
بروسكی شریتی Ribbon lightning
بروسكی پچڕا‌و Staccato lightning
بروسكی لقیی Forked lightning
بروسكی زه‌مینی ئاسمانیی Ground-to-cloud lightning
بروسكی هه‌ور بۆ هه‌ور Cloud-to-cloud lightning
بروسكی پلێتی Sheet lightning
بروسكی گه‌رمیی Heat lightning
بروسكی وشك Dry lightning
بروسكی مووشه‌كیی Rocket lightning
بروسكی موجه‌بی Positive lightning
گۆیه بروسك Ball lightning
2 – ئه‌وانه‌ی له‌چینه به‌رزه‌كانی هه‌وادا رووده‌ده‌ن: Upper-atmospheric lightning
بروسكی تارماییه‌كان Sprites lightning
بروسكی فڕه‌دراوه شینه‌كان Blue jets lightning
بروسكی گرگنی Elves lightning
له هه‌وره‌وه بۆ زه‌وی Cloud-to-ground lightning
له زه‌وییه‌وه بۆ هه‌ور Ground-to-cloud lightning
بروسكی ده‌نكۆڵه‌یی Bead lightning
بروسكی شریتی Ribbon lightning
بروسكی پچڕا‌و Staccato lightning
بروسكی لقیی Forked lightning
بروسكی زه‌مینی ئاسمانیی Ground-to-cloud lightning
بروسكی هه‌ور بۆ هه‌ور Cloud-to-cloud lightning
بروسكی پلێتی Sheet lightning
بروسكی گه‌رمیی Heat lightning
بروسكی وشك Dry lightning
بروسكی مووشه‌كیی Rocket lightning
بروسكی موجه‌بی Positive lightning
گۆیه بروسك Ball lightning
2 – ئه‌وانه‌ی له‌چینه به‌رزه‌كانی هه‌وادا رووده‌ده‌ن: Upper-atmospheric lightning
بروسكی تارماییه‌كان Sprites lightning
بروسكی فڕه‌دراوه شینه‌كان Blue jets lightning
بروسكی گرگنی Elves lightning
هه‌ندێ له‌ڕاستییه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بروسك.
له‌هه‌ر خوله‌كێكدا نزیكه‌ی (1800) گێژه‌ڵووكه‌ی بروسك له‌جیهاندا هه‌یه.
ساڵانه نزیكه‌ی (25) ملیۆن جار بروسك له‌ڕووی زه‌وی ده‌دات.
له‌هه‌ندێ حاڵه‌ت‌و له ¼ ی چركه‌یه‌كدا 3 تا 4 لێدانی بروسك رووده‌دات.
له‌دووری (19) كیلۆمه‌تر له‌شوێنی لێدانی بروسكه‌وه گوێت له‌ده‌نگه‌كه‌ی ده‌بێت.
لێدانی بروسك به‌خێرایی تیشك ناڕوات، وه‌كو وا زانراوه، به‌ڵكو خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته سنووری 96560 كیلۆمه‌تر له‌یه‌ك چركه‌دا.
درێژیی لێدانێكی بروسك ده‌گاته نێوان 3 تا 4 كیلۆمه‌تر.
درێژیی لێدانێكی بروسك ده‌گاته نێوان 3 تا 4 كیلۆمه‌تر.
پله‌ی گه‌رمیی بروسك ده‌گاته سنووری 27760 پله‌ی سیلیزی، واته، 5 جار گه‌رمتر له پله‌ی گه‌رمیی ڕوی خۆر.
سه‌رچاوه: www.gdms-krg.org
-----------------------------------------------------------------
سه‌رچاوه: www.gdms-krg.org
-----------------------------------------------------------------