له‌ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا هونه‌رمه‌ندو ئه‌كته‌ری سینه‌مایی (چارلی چاپلن) له‌كریسمسی (1977)دا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له‌ته‌مه‌نی (88) ساڵیدا كۆچی داوییكرد، بۆ ماوه‌ی (40) ساڵ ناوبراو وه‌ك ئه‌كته‌رێكی كه‌م وێنه‌و به‌توانا، له‌بواری كۆمیدیادا كاریكردوه.
چارلی چاپلن ناوی (چارلز ئێسپێنسێر چاپلن)ه، له (16)ی نیسانی ساڵی ( 1889)دا، له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی جوله‌كه له‌دایكبوه، باوكی چارلزو دایكی هانا هیل، هه‌ردووكیان له‌جیهانی میوزیكدا كاریان كردوه، هێشتا ماوه‌یه‌كی زۆر له‌كاتی له‌دایكبونی چارلی تێپه‌ڕ نه‌بوو، كه چارلزو هانا له‌یه‌ك جیابونه‌وه، هانا سه‌رپه‌رشتی منداڵه‌كانی له‌ئه‌ستۆگرت، ئه‌وان ژیانێكی دژواریان تێده‌په‌ڕاند، له‌به‌رئه‌وه‌ی دایكی نه‌یتوانی به‌ئاسانی بژێوی ژیانیان دابین بكات، چارلی بچكۆلانه‌و برا گه‌وره‌كه‌ی، كه (سیدنی) ناوبو، بۆ كاركردن ماڵیان به‌جێده‌هێشت‌و له‌ڕێكخراوێكی هونه‌ری به‌رهه‌مهێنانی فیلم‌دا دامه‌زرێندران.
چارلی ساڵی (1906) كاتێك كه ته‌مه‌نی (17) ساڵ بوو، له‌شانۆی (شارلۆك هۆڵمز) له‌ڕۆڵی كوڕی ڕۆژنامه‌نوسێكدا به‌شێوه‌یه‌كی باش ده‌ركه‌وت، دواتر له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ره‌وه په‌ره به‌تواناكانی درا، بوه جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی بینه‌ره‌كانی، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش له‌گروپێكی كۆمیدیدا بوه ئه‌ندام‌و له‌گروپی شانۆی (فرێد كارنۆ)دا ڕۆڵی دیكه‌ی پێدرا، ناوبراو له‌بواری نواندنی كۆمیدیادا، كه‌سێكی به‌توانا ده‌رچو، تا دواجار به‌ئاواتی خۆی گه‌یشت‌و توانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (یونایتد ئارتێست) له‌هۆڵیوددا گرێبه‌ست واژۆ بكات.
چارلی له‌گه‌ڵ لیتا ئه‌كته‌ری هۆلیود، ژیانی هاوسه‌ری پێكهێنا‌و بوه خاوه‌نی دوو منداڵ، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك له‌یه‌كتر جیابونه‌وه، له‌ساڵی (1927) به‌دواوه فیلمگه‌لێكی بێده‌نگی به‌رهه‌مهێنا، له‌ڕاستیدا فیلمه كۆمیدیه‌كانی ئه‌و بێده‌نگ بون، به‌ڵام چارلی به‌توانا ده‌رونیه‌كانی خۆی ڕۆڵی ده‌بینی، كه هه‌موو جوڵه‌كانی هه‌زاران مانای له‌خۆ ده‌گرت.
چارلی چاپلن له‌ساڵی (1940)دا، یه‌كه‌مین فیلمی به‌ده‌نگی خۆی به‌ناوی (دیكتاتۆری گه‌وره) به‌رهه‌مهێنا، هێنانه‌گۆڕی باسی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی‌و یاری به‌هێزی چارلی له‌ڕۆڵی هیتله‌ردا، ڕه‌زامه‌ندی گشت ڕه‌خنه‌گرانی له‌م فیلمه‌دا به‌ده‌ستهێنا.
چارلی له‌ساڵی (1942)دا له‌گه‌ڵ (ئونا ئونیل) ئه‌كته‌ر‌و گۆرانیبێژی هۆلیود ژیانی هاوسه‌ری پێكهێنا، له‌وكاته‌دا چارلی چاپلن ته‌مه‌نی (53) ساڵ‌و ئونا ئونیلیش ته‌مه‌نی (17) ساڵ بوو، چارلی پێش ئه‌وه‌ی به‌ڕه‌سمی ئونێل له‌خۆی ماره بكات، چه‌ند جارێك ژیانی هاوسه‌رێتی پێكهێنابوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هاوسه‌رگیرییه‌كانی ڕه‌سمی نه‌بون ناكرێت بخرێنه لیستی ژنهێنانه‌كانی.
چارلی بوو به‌خۆشه‌ویستترین هونه‌رمه‌ندی مێژوی سینه‌ماو به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌كانیشی له‌ئه‌ستۆگرت، به‌ڵام له‌دواییدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مافیای ئه‌مریكا، چارلی وه‌كو زۆرێك له‌هونه‌رمه‌ندانی سه‌ربه‌خۆی هۆلیود به‌تاوانی (كۆمۆنیست بون) له‌كۆمه‌ڵی ئه‌كته‌ری لابرد، چارلی به‌ره‌و ئه‌وروپا ڕۆیشت، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌جێهێشتنی هۆلیود‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌مریكا ناوبراو ڕێگری لێكرا، به‌مشێوه‌یه بو به‌یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین ئه‌كته‌ره په‌راوێزخراوه‌كان، ساڵانی كۆتایی ژیانی خۆی به‌بێ ناوبانگ به‌سه‌ربرد.
چارلی له‌به‌یانی كریسمسی (1977)دا، به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له‌ته‌مه‌نی (88) ساڵیدا، ماڵئاوایی له‌ژیانكرد‌و ژن‌و كچه‌كه‌ی مه‌راسیمێكی شكۆداریان بۆ كۆچی چارلی به‌ڕێوه‌برد، چارلی له‌گۆڕستانی «(كرۆسێر سه‌روی) سویسرا به‌خاكسپێردرا.
دوای دوو مانگ له به‌خاكسپاردنه‌كه‌ی، له‌سێی مارسی (1978)دا ته‌رمی چارلیان له‌و گۆڕستانه‌دا دزی، دزه‌كان له‌به‌رامبه‌ر دانه‌وه‌ی ته‌رمی چارلی، پاره‌یه‌كی زۆریان له‌بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ویست، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركران، پۆلیسی سویس ته‌رمی چارلیان له‌ده‌ریاچه‌ی ژنێڤدا دۆ‌زییه‌وه‌و جارێكی دیكه له‌مه‌راسیمێكی پڕ‌شكۆ به‌خاكسپێردرایه‌وه.
-----------------------------------------------------------------