فیلمی سینه‌مایی (چیرۆكی ئه‌وینداریی) كه تایبه‌ته به‌هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌كته‌ری كورد (شوان عه‌تووف) ڕۆڵی تێدا ده‌گێڕێت، دوو خه‌ڵاتی سه‌ره‌كیی له‌به‌رشه‌لۆنای ئیسپانیا به‌ده‌ستهێنا.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنیی گشتیی فیلمی سینه‌مایی (چیرۆكی ئه‌وینداریی)دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ NNA نێردراوه، تێیدا هاتووه"فیلمی سینه‌مایی (حكایت عاشقی) واته (A Tale of Love) له‌ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد (ئه‌حمه‌د ڕه‌مه‌زان زاده)و به‌رهه‌مهێنانی سینه‌ماكاری ناوداری لوڕ (مه‌سعود جه‌عفه‌ری جه‌وزانی)یه‌و باس له‌كاره‌ساتی دڵته‌زێنی بۆردوومانی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ده‌كات.
له‌و فیلمه‌دا هه‌ریه‌ك له(شوان عه‌تووف، به‌هرام ڕادان) وه‌ك ئه‌كته‌ر ڕۆلیان تێدا گێڕاوه‌و له‌نوێترین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تیشدا له‌میانه‌ی سێیه‌مین خولی هه‌فته‌ی فیلمه سینه‌ماییه‌كانی (ماڵی ئاسیا)دا، كه له‌شاری به‌رشه‌لۆنا له‌وڵاتی ئیسپانیا نمایشكرا، ئه‌و فیلمه توانی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ دوو خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی‌و گرنگی (باشترین فیلم، باشترین سیناریۆ)ی به‌شی (پانۆڕاما)و (باشترین به‌رهه‌مه‌كانی سینه‌مای ئاسیا) به‌ده‌ستبێنێت.
هه‌ر له‌و فێستیڤاڵه‌دا، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی ئه‌م به‌شه‌ش به‌سینه‌ماكاری ناوداری كۆریی (هۆنگ سانگ سو‌و) بۆ ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی (ته‌پۆڵكی ئازادیی) به‌خشرا.
هه‌فته‌ی فیلمه سینه‌ماییه‌كانی (ماڵی ئاسیا) به‌مه‌به‌ستیی پێشكه‌شكردنی وێنه‌یه‌كی هاوچه‌رخ له‌كۆمه‌ڵگای كیشوه‌ری ئاسیا له‌سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كدا دامه‌زراوه.
سێیه‌مین خولی ئه‌م هه‌فته‌ی فیلمه به نمایشی ٥٠ فیلم له‌سینه‌ماكارانی ٢٠ وڵاتی كیشوه‌ری ئاسیا له‌چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆر، له‌وانه: "به‌شی سه‌ره‌كیی"، "به‌شی تایبه‌ت" (فیلمه تازه دره‌وشاوه‌كان به‌ناوه‌رۆكی چیرۆكه ناواقعییه‌كان، ئه‌نیمه‌یشێن، دیكۆمێنتاریی و فیلمه خه‌یاڵاوییه‌كان) و هه‌روه‌ها "به‌شی پانۆڕاما" (باشترین به‌رهه‌مه‌كانی ئاسیا) له‌سه‌ره‌تای مانگی 12ه‌وه له شاری به‌رشه‌لۆنا له‌وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو.
----------------------------------------------------------------