(هانس ئۆرستد) زانای به‌ناوبانگی دانیماركی ناوی ته‌واوی (هانس كریستیان ئۆرستد)ه له (14/8/1777)دا له(دانیمارك) له‌دایكبوه، یه‌كێكه له‌زانا به‌ناوبانگه‌كانی بواری فیزیا‌و كیمیا.
ئۆرستد، دركی به‌وه كردوه كه په‌یوه‌ندی له‌نێوان وزه‌و موگناتیسیدا هه‌یه، ئه‌وه‌ش وایلێكردوه، له‌ساڵی(1820)دا كاریگه‌ری موگناتیس به‌سه‌ر ڕه‌وتی وزه‌وه بدۆزێته‌وه، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا، ده‌ریخست كه موگناتیس كاریگه‌ری به‌سه‌ر وایه‌ره‌وه ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و وایه‌ره ڕه‌وتی وزه‌ی تیابێت.
هانس ئۆرستد، یه‌كه‌م كه‌سبوه كه ئه‌له‌منیۆمی دروستكردوه، له‌ساڵی(1825)دا بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژودا كۆمپانیای (ئه‌لبا)ی دامه‌زراندوه، له‌ساڵی(1850)دا كتێبی (گیانی سروشتی)ی بڵاوكردۆته‌وه، له‌زانكۆی (كۆبنهاگن) زانستی پزیشكی‌و فیزیای خوێندوه.
له‌ساڵی(1799)دا بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌ده‌ستهێناوه، له‌ساڵی(1806)دا له‌هه‌مان زانكۆ بۆته مامۆستای وانه‌كانی كیمیا‌و فیزیا.
ئۆرستد، له‌سه‌ره‌تای توێژینه‌وه‌كانی گرنگی داوه به‌ڕه‌وته‌كانی (وزه، زانیاری له‌سه‌ر ده‌نگ)، له‌ساڵی(1819)دا له‌یه‌كێك له‌تاقیكردنه‌وه‌كانیدا كاتێك كه موگناتیسێكی له‌وایه‌رێكی وزه‌ی كاره‌با نزیك كردۆته‌وه بۆی ده‌ركه‌وتوه، كه موگناتیسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ستونی به‌ره‌و وایه‌ره‌كه ده‌ڕوات، ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ش په‌یوه‌ندی نێوان موگناتیس‌و كاره‌بای ئاشكراكرد، هه‌روه‌ها دواتر ڕونیكرده‌وه كه دانانی به‌ربه‌ستێكی شوشه یان كانزایه‌كی ناموگناتیسی له‌نێوان موگناتیسه‌كه‌و وایه‌ره كاره‌باییه‌كه، هیچ كاریگه‌ریه‌كی نیه به‌سه‌ر كارۆموگناتیسیه‌كه‌وه.
هانس ئۆرستد، مامۆستا‌و وانه‌بێژێكی به‌توانا بوه‌و ژماره‌یه‌ك وتاری گرنگیشی نوسیوه، له‌ساڵی(1824)دا كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دامه‌زراندوه، به‌مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری زانستی‌و زانیاری گشتی، له‌ساڵی(1908)دا ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه خه‌ڵاتێك به‌ناوی (ئۆرستد)ه‌وه به‌خشیوه‌ته ئه‌و زانا دانیماركییانه‌ی كه ده‌ستێكی باڵایان هه‌بوه له‌زانستی فیزیادا.
زانای به‌ناوبانگی دانیماركی (هانس ئۆرستد)، له (9/3/1851)دا له‌شاری (كۆبنهانگن) له‌دانیمارك كۆچی دوایی كردوه.
----------------