له‌ڕووی زانستییه‌وه، دیارده‌ی (سێبه‌ری باران – Rain Shadow) ئه‌و كاته ڕووده‌دات كه چیاكان ده‌بنه به‌ربه‌ست له‌به‌رامبه‌ر بای شێدار‌و ناچاری ده‌كات له‌بناره‌كانیاندا سه‌ربكه‌وێت به‌ره‌و لوتكه‌كان، به‌مه‌ش پله‌ی گه‌رمی هه‌وا داده‌به‌زێت‌و چڕی شێ زیاد ده‌كات‌و له‌كۆتاییدا باران بارینی لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام كاتێك ئه‌و ته‌وژمه بایانه به‌پێچه‌وانه بۆ لایه‌كه‌ی دی داده‌به‌زن، ئه‌وا بارسته هه‌وره‌كان نامێنن‌و بارانبارین ده‌وه‌ستێت‌و ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی (سێبه‌ری باران)ه‌وه.
ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری (سێبه‌ری باران) هه‌رده‌م دووچاری به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ده‌بنه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی جووڵه‌ی ته‌وژمی بایه دابه‌زیوه‌كان، چونكه له‌خۆیانه‌وه گه‌رم دادێن، ئه‌مه جگه له‌كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شێ، كه ئه‌مانه ده‌بنه‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له‌و ناوچانه له‌ڕۆژو دابه‌زینی زۆر خێرای له‌شه‌ودا.
ئه‌وه‌ی تێبینیده‌كرێت له‌و ناوچانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری دیارده‌ی (سێبه‌ری باران)، كه‌می ڕووپۆشی ڕووه‌كی‌و دره‌ختییه، تا گه‌یشتنه بۆ ئاستی به‌بیابان بوون، به‌ڵام لایه‌كه‌ی دیكه خاوه‌ن چڕییه‌كی زۆری سه‌وزایی‌و ڕووه‌كی‌و دار‌و دره‌ختییه.
سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ی كه نزیكن له‌كوردستان‌و كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی دیارده‌ی (سێبه‌ری باران)، (عه‌ممان) ی پایته‌ختی (ئوردن)ه‌و رێژه‌ی بارانبارین له ناوچه‌كانی رۆژئاوای، كه به‌رامبه‌ر بای رۆژئاوای پڕ له شێی هاتووی (ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست)ه، ده‌گاته ئاستی 500 ملیمه‌تر له ساڵێكداو به شێوه‌یه‌كی گشتیش پله‌كانی گه‌رمیی تیایدا مامناوه‌ندییه، به‌ڵام لای رۆژهه‌ڵاتی كه پێچه‌وانه‌ی ئاڕاسته‌ی هاتنی بایه شێداره‌كه‌یه، رێژه‌ی بارانبارینی ساڵانه‌ی ده‌گاته 250 ملیمه‌تر له ساڵیكداو پله‌كانی گه‌رماش تیایدا ناگاته ئاستی ناوه‌ندێتی وه‌كو لای ڕۆژئاوایه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی دواوه‌ی (زنجیره چیاكانی لوبنان)و (به‌رزاییه‌كانی باشووری ڕۆژئاوای سعودیه) دووچاری هه‌مان دیارده بوونه‌ته‌وه.
-------------------------
و: بیلال جه‌عفه‌ر
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی‌و بومه‌له‌رزانی هه‌رێم