زانایانی به‌ریتانیا له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه، كه كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند ته‌مه‌ن درێژترن‌و زیاتریش ده‌ژین وه‌ك له‌كه‌سانی هه‌ژار، ئه‌وه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بۆچونه هه‌ڵه‌ی ده‌وترێت ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان پاره‌یان زۆره بۆیه زیاتر ده‌ژین، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جۆرێك له‌هۆڕمۆن كه به‌رپرسه له‌و ته‌مه‌ن درێژییه.
ماڵپه‌ڕی (ڕوسیا ئه‌لیه‌وم) بڵاویكرده‌وه، زانایان له‌زانكۆیه‌كی له‌نده‌ن پاش ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر نزیكه‌ی (1880) كه‌س تایبه‌ت به‌ته‌مه‌ن درێژی له‌لای كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند بۆیان ئاشكرابوو، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن ڕێژه‌ی ده‌ردانی هۆڕمۆنی (تستوستیرون) تێدا به‌رزه به‌به‌راود به‌كه‌سانی هه‌ژار.
هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاستی خوێندن‌و ڕۆشنبیریان نزمه ئاستی هۆڕمۆڕنی (كۆرتیزۆڵ) كه‌مه له‌له‌شیاندا، كه‌می ئه‌و هۆڕمۆنه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر خه‌مۆكی‌و ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ.
به‌وته‌ی زانایان باری ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی هۆڕمۆنه‌كان له‌له‌شدا.
----------------------------------------------------------------