وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم خوێندكاران له‌مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا له‌زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) ئاگادارده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ پێشوازی له‌خوێندكاران كراوه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕایگه‌یاندوه، ئاماده‌كاری ته‌واو به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆكان كراوه، به‌مه‌به‌ستی پێشوازیكردن له‌خوازیاران‌و به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا، بۆیه داوا له‌خوازیاران ده‌كه‌ن، بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری، له‌ماوه‌ی دیاریكراودا سه‌ردانی زانكۆكان بكه‌ن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا له‌سه‌رجه‌م زانكۆكان، ڕۆژی چوارشه‌ممه (5-10-2016) تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه (27-10-2016) ده‌بێت، ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی خوێندنی ماسته‌ر له‌سه‌رجه‌م زانكۆكان، له‌ڕۆژی دووشه‌ممه (7-11)، تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندنی دكتۆراش ڕۆژی سێشه‌ممه (8-11) ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ماوه‌ی سكاڵا‌و تانه‌گرتنی خوێندنی باڵا ماسته‌رو دكتۆرا له‌ڕۆژی دووشه‌ممه (5-12) تا (12)ی هه‌مان مانگ ده‌بێت، ڕۆژی (18-12-2016)ش، ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت‌و سه‌ره‌تای ساڵی (2017)ش خوێندن ده‌ستپێده‌كات.