ئه‌ندامێكی كورد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت:"وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی سێ هه‌زار كه‌س له‌كه‌ركوك، به‌ڵام وه‌زیری دارایی ڕێگره له‌و دامه‌زراندنه".
(شوان داودی) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌نوسینێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، (محه‌مه‌د ئیقبال) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق پێی ڕاگه‌یاندوه، كه‌ركوك سێ هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی هه‌یه‌و پێویستی به‌دابینكردنی پاره‌یه له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه.
داودی له‌نوسینه‌كه‌یدا كه له‌په‌یجی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت:"وه‌زیری په‌روه‌رده داوای له(هۆشیار زێباری) وه‌زیری دارایی‌و پارتی ده‌كات، ئه‌وكاره جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجانی كه‌ركوك له‌وه زیاتر بێبه‌شنه‌بن له‌سێ هه‌زار هه‌لی دامه‌زراندن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌نگدانیان به‌مانه‌وه‌ی زێباری، وه‌ك پارتی ده‌ڵێت ڕه‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، ئه‌وا پێویسته وه‌كو نیازپاكییه‌ك زێباری پێشوه‌خت ئه‌و كاره بكات.
---------------------------